پەیامى پارێزگاری هەولێر بۆ (60)مین ساڵیادی ئیزگەی دەنگی کوردستان

پەیامى پارێزگاری هەولێر بۆ (60)مین ساڵیادی ئیزگەی دەنگی کوردستان

پەیامى پارێزگاری هەولێر بۆ (60)مین ساڵیادی ئیزگەی دەنگی کوردستان

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ئیزگەی دەنگی کوردستان

بە بۆنەی (60)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئیزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کارەکانتان بۆدەخوازین.

ئێزگەی دەنگی کوردستان ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی و بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و پرنسیپی کاری رۆژنامەوانی کوردستانیانە کاری کردووە و وەكو یەكەمین ئێزگەى كوردی شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان کاریگەری هەبووە لە مێژووى بزاڤى ڕزگاریخوازى گەلى کوردستان و بڵندگۆیی ڕاستەقینەی ئامانجەکان بووە و توانیویەتی ببێتە دەنگی هەموو كوردستانیان لەسەرتاسەری جیهان و خزمەتێکی زۆری كێشە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی کردووە، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشیتان لێدەکەین و هیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2023.9.28