لە %70ـی پڕۆژەی دانانی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کارەکانی تەواوبووە

لە %70ـی پڕۆژەی دانانی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کارەکانی تەواوبووە

لە %70ـی پڕۆژەی دانانی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کارەکانی تەواوبووە

لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دوکانداران و پارێزگاریکردن لە بازاڕی مێژوویی قەیسەری وەک کەلەپوورێکی گرنگی شار، پڕۆژەی دانانی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە بۆ سەرجەم بازاڕەکە و دوکانەکانی گەیشتووەتە دوایین قۆناغەکانی کارکردن.

ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) جێبەجێ دەکرێت، لە ئێستادا %70ـی کارەکانی تەواو بووە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، بڕیاریشە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەتەواوی کۆتایی بێت و بخرێتە خزمەتی کاسبکاران و سەردانیکەرانی بازاڕەکەوە.