هەولێر … پێشانگای شێوه‌كاری تایبەتی «ئاوری خەیاڵ» کرایەوە
هەولێر …
پێشانگای شێوه‌كاری تایبەتی «ئاوری خەیاڵ» کرایەوە
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2.11.2026 به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌وادارانی هونه‌ر، پێشانگای شێوه‌كاری تایبەتی هونەرمەند کەژاڵ حوسێن پەناهی، بە ناونیشانی «ئاوری خەیاڵ» لە هۆڵی میدیا كرایه‌وه .
لەو پێشانگایەدا، کۆمەڵێک وێنەی زاده‌ی خەیاڵ و بەرهەمی هونەریی جیاوازی هونه‌رمه‌ند خرانە ڕوو، کە هەر یەکەیان بە زمانی ڕەنگ و هێما و شێوە، جیهانێکی تایبەت لە خەیاڵ و هەست و بیرکردنەوەی هونەرمەندیان ده‌رباره‌ی پرسی ئافره‌ت دەگێڕایەوە.
وێنەکان، تەنها وێنەکێشان و هارمۆنیای ره‌نگ و شێوه‌ی ئافره‌ت نه‌بوون، بەڵکو گوزارشتیان له دەربڕینی جیهانی ناوەوەی مرۆڤ، ئازادی و خەیاڵ و توانای داهێنان ده‌كرد؛ بەجۆرێک هونەرمەند لە ڕێگەی ئەم جۆرە بەرهەمانەوە، ڕاستی و خەیاڵ تێکەڵ دەکات و دەرگایەکی نوێ بۆ بینینی ژیان و سروشت و بوون دەکاتەوە.