قۆناغی دووەمی سیستەمی ڕووناکی شەقامی 60 مەتری

قۆناغی دووەمی سیستەمی ڕووناکی شەقامی 60 مەتری

قۆناغی دووەمی سیستەمی ڕووناکی شەقامی 60 مەتری

لە چوارچێوەی پلانە بەردەوامەکان بۆ جوانکردن و نوێکردنەوەی سیمای شار بە شەو و بەخشینی دیمەنێکی شارستانی و مۆدێرن بە شەقامە سەرەکییەکان، قۆناغی دووەمی سیستەمی ڕووناکی و دیکۆری جوانکاری لە شەقامی 60 مەتری هەولێر بەکارخرا.

ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی بەرجەستەکردنی جوانی و درەوشانەوەی شەقامی ناوبراو لە شەودا و بەخشینی سیمایەکی نوێ و سەرنجڕاکێش بە یەکێک لە شادەماری سەرەکی شارەکە جێبەجێکراوە.

لە پڕۆژەکەدا سیستەمێکی مۆدێرن و وزە-دۆستانە بەکارهاتووە کە ڕەنگ و شێوازێکی تایبەت بە شەقامەکە دەبەخشێت.