کۆتاییهاتن بە پرۆژەیەکی کارەبا لە هەولێر
کۆتاییهاتن بە پرۆژەیەکی کارەبا لە هەولێر
ڕۆژی هەینی، تیمە هونەری و ئەندازیاریی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/٢ کۆتاییان بە کارەکانی گواستنەوەی چوار کێبڵی (١١ کی ڤی) هێنا لە ناو وێستگەی ١٣٢ کی ڤی ٨ی حەسارۆکان.
ئەم پرۆژەیە بە ئامانجی باشترکردنی ڕەوشی کارەبا، بەهێزکردنی تۆڕی دابەشکردن و کەمکردنەوەی کاتی پچڕان لە ناوچەکەدا ئەنجام درا.