خاوێنکردنەوە و تاقیکردنەوەی بۆری ئاوی قوشتەپە بەسەركەوتووی ئەنجامدرا " کەمتر لە دوو هەفتەی دیكە ئاوی پاك دەگاتە سەرجەم هاوبەشەکانی قەزای قوشتەپە و دەوروبەری"

خاوێنکردنەوە و تاقیکردنەوەی بۆری ئاوی قوشتەپە بەسەركەوتووی ئەنجامدرا

خاوێنکردنەوە و تاقیکردنەوەی بۆری ئاوی قوشتەپە بەسەركەوتووی ئەنجامدرا
" کەمتر لە دوو هەفتەی دیكە ئاوی پاك دەگاتە سەرجەم هاوبەشەکانی قەزای قوشتەپە و دەوروبەری"

دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كان لە پرۆژەی ستراتیژیی و گرنگى ئاوی قەزایی قوشتەپە و گوندەكانی دەوروبەری لە سنووری پارێزگەی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە 2025.10.12، کارەکانی خاوێن کردنەوەی بۆڕیەکان بەسەركەوتووی دەستی پێكرا و لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەی دیكە ئاوی پاك دەگاتە سەرجەم هاوبەشەکانی قەزای قوشتەپە و دەوروبەری.

پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، یەكێكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیژییەكانى شارى هەولێر و بە گوژمەی ( 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەست بەجێبەجێکرنى کارەکانى کراو سەرچاوەی ئاوەكەی لە زێی بچووك لە سنووری گوندی قەشقە دابین دەكرێت و بە تەواوبوونى كێشەی كەمئاوی لە قوشتەپە و بیستانە و زیاتر لە 60 گوندی سنوورەكە بە تەواوەتی چارەسەر دەبێت و دەبێتە هۆی بووژانەوە و ئاوەدانیی ئەو گوندانە و بەردەوامی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو سنوورە فراوانەی دەوروبەری شارى هەولێر.

جێگەى باسە، لە 2024.9.17، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەی دانا، پرۆژەکە سێ کۆگای بە قەبارەی 5 هەزار مەتر سێجای هەیە، بۆڕییەکەی 38 کیلۆمەتر درێژە بە تیرەی 900 ملیمەتر، بۆ بەستنەوەی بە تۆڕی ئاوی قوشتەپە 80 هەزار مەتر بۆڕی پێویستە.