ڕاگەێنراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە
ڕاگەێنراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە
بەهۆی بارانێکی زۆر بەداخەوە چەندین گەڕەک و شوێنی هەولێر زیانی پێکەوتوەو ئاوێکی زۆر چۆتەماڵان.
تەواوی تیمەکانی حکومەت لەئێشکگرن و لەخزمەتی هاوڵاتیاندان.
هەرچەند لە ئێستادا باران وەستاوە بەڵام بۆ سەلامەتی هاوڵاتیان و کارکردنی تیمەکان ، دوای هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەند دارەکان بڕیارماندا.
١/ سبەی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە باخچەی ساوایان تا زانکۆ، بە حکومی و ئەهلیەوە، پشووی فەرمی بێت.
٢/ سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکان دەسەڵاتیان پێدراوە، هەر فەرمانبەرێک کە ئەمشەو ئاو چۆتە ماڵیەوە یان بەهۆی ئاستەنگی هاتووچۆ نەتوانێ بەیانی دەوام بکات، غیاب نەدرێ و بە پشوو بۆی هەژماربکرێ.
٣/ تەواوی کارمەند و فەرمانبەرانی لایەنە خزمەتگوزاری و بەهاناوەچوونەکان، لە ئێشکگری بەردەوام بن.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر