سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ لێکەوتەکانی لافاوەکەی هەولێر دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ لێکەوتەکانی لافاوەکەی هەولێر دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/11/8، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بهڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەدواداچوونی بۆ لێکەوتەکانی لافاوەکهی شەوی ڕابردوو لە هەولێر کرد، هەروەها زیانەکانی لافاوەکەی، بهتایبهتی زیانهکانی هاووڵاتییانی، تاوتوێ کرد.
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێڕای هاوخهمی و پێشکهشکردنی پرسه و سهرهخۆشی بۆ خێزان و کهسوکاری قوربانییانی لافاوهکه، پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست بۆ لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان، هاوکات گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی شوێنەوارەکانی لافاوەکە.
لای خۆیەوە، بهڕێز پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی دۆخەکە، قەبارەی زیانەکان و ئهو ڕێکارانهی گیراونهته بهر پێشکەش کرد، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە بۆ بەدواداچوون و بایەخدانی بەردەوامی بە ڕەوشی هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووان.