پارێزگاری هەولێر بە تەواوی تیمە خزمەتگوزارییەکان، تا درەنگانی شەو بەشداریان لە هەوڵەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی زیانلێکەوتووانی بارانی بە خوڕی هەولێر کرد

ئەمشەو، 7.11.2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، و بە هاوبەشی تیمە خزمەتگوزاری و فریاکەوتنەکان، بەشدار بوو لە هەوڵەکانی بەهاناوەچوون و ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو بەهۆی لافاو و بارانە زۆرەکەی هەولێر .

بەهۆی بارانبارینی توند، چەندین گەڕەک و ناوچەی شاری هەولێر تووشی زیان بوون و ئاو چووەتە ژمارەیەک ماڵەوە.
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە هەموو تیمە حکومییەکان لە ئامادەباشیی تەواودان و بەردەوام لە خزمەتی هاوڵاتیاندان، هەروەها داوای لە کارمەندان و فەرمانبەرانی هەموو لایەنە خزمەتگوزاری و فریاکەوتنەکان کرد بەردەوام لە ئامادەباشی بن و هەموو توانای خۆیان بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیان بخەنەگەڕ.