پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سەندوقی و لوولەیی لە قوشتەپە بۆ پاراستنی شارۆچکەکە لە مەترسیی لافاو
پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سەندوقی و لوولەیی لە قوشتەپە بۆ پاراستنی شارۆچکەکە لە مەترسیی لافاو
لە چوارچێوەی بەردەوامیی پرۆژە و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر، پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سەندوقی و لوولەیی لە شارۆچکەی قوشتەپە بەردەوامە؛ ئەمەش پرۆژەیەکی ستراتیژیی ژێرخانییە بۆ باشترکردنی سیستەمی ئاوەڕۆ و پاراستنی ناوچەکە لە مەترسیی لافاو.
پێکهاتەکانی پرۆژەکە بریتین لە دروستکردنی ٦ بۆکس کەلڤەرت بە چاوە و قەبارەی جیاواز، بە درێژایی ١،٩٩٥ مەتر، ئاوەڕۆی سەندوقی یەکچاوە بە پێوانەی (٢.٥ × ٣) بە درێژایی ٧٠٠ مەتر، هەروەها ئاوەڕۆی لوولەیی کۆنکریتی بە درێژایی ١٨،٣٤٠ مەتر و بە تیرەی جیاواز.
تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و موڵک و ماڵیان، بە تایبەتی لە گەڕەکە کەمدەرامەتەکانی قوشتەپە؛ ئەو ناوچانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە وەرزی زستاندا بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوی بارانەوە ڕووبەڕووی لافاو و زیانی ماددی دەبوونەوە.