پڕۆژەی دارستانی بێریڤان لە هەولێر

پڕۆژەی دارستانی بێریڤان لە هەولێر

پڕۆژەی دارستانی بێریڤان لە هەولێر

پڕۆژەی دارستانی بێریڤان لەسەر ڕووبەری ٨٠ هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت و لە ئێستادا کارکردن لە قۆناغی دووەمیدا بەردەوامە.

ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و جوانە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

ئەم شوێنە دەکەوێتە گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر و پێشتر بە "بازاڕی سیم" ناسرابوو، بەڵام لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا دەگۆڕدرێت بۆ دارستانێکی سەوز و شوێنێکی گشتی بۆ پشوودان و کات بەسەربردنی هاوڵاتییان.