لە تەوسکە خێوەتگەی دێدەوانی «هیوا دەچێنین، داهاتوو دروست دەکەین» لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرایەوە

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 14.11.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هیوا گەیلانی بەرپرسی لقی ٢٤، ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی ١٦، د. زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دوو، شیلان شێخ جەعفەر بەرپرسی بەشی جەماوەرییەکانی( پ د ك )، و شڤان مەحمود سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، لە تەوسکە خێوەتگەی دێدەوانی لەژێر دروشمی «هیوا دەچێنین، داهاتوو دروست دەکەین»، لەلایەن یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە، بۆ کادیرە پێشکەوتووەکانی ئەو ڕێکخراوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئەم چاڵاکییە وەک دەرفەتێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی کادیرانی لاوان و قوتابیان، گەشەپێدانی لێهاتوویی و شارەزایی، بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕابەری و کارکردنی هاوبەش، گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
خێوەتگەی دێدەوانی هەنگاوێکە بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی هۆشیار، توانادار و خاوەن دیدی داهاتوو؛ نەوەیەک کە بتوانێت بە زانست، ئەزموون و تواناکانی خۆی بەشداری لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا و پێشخستنی ژیانی گشتی بکات.