پارێزگای هەولێر لیژنەی تایبەتی بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی بواری گازی LPG پێکهێناوە
پارێزگای هەولێر لیژنەی تایبەتی بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی بواری گازی LPG پێکهێناوە
پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە لیژنەی تایبەتی LPG بەردەوامە لە سەردان و پشکنینی کۆمپانیاکانی بواری گازی شلکراو (LPG)، بە مەبەستی چاودێریکردنی کەرەستە و ئامێرەکان و شێوازی کارکردنیان، دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە ستانداردەکانی ئەندازیاری و سەلامەتی، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی هاووڵاتیان.