سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر سیمای شار بە ئاڵا و وێنەی پێشمەرگەو دروشمی یان کوردستان یان نەمان دەڕازێنێتەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر سیمای شار بە ئاڵا و وێنەی پێشمەرگەو دروشمی یان کوردستان یان نەمان دەڕازێنێتەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە لە نەخشاندنی سیمای شار بە دروشمی نەتەوەیی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی پێشمەرگە.
لەم چوارچێوەیەشدا، سەرۆکایەتیی شارەوانی پاڵپشتی گەنجان و لاوانی خۆبەشی ڕێکخراوی مایپڵ تری دەکات، کە کۆمەڵێک لاوی بەهرەمەند و بەتوانای شاری هەولێرن.
بۆ ئەم مەبەستە، ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، دەستکرا بە نەخشاندنی ژێر پردی شەقامی ١٢٠ مەتری ڕێگای سەرەکی هەولێر_پیرمام، لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگە.
لەم کارەدا چەندین وێنەی نەخشداری نەتەوەیی کێشراون، کە پشتیوانی بۆ ئاڵا و پێشمەرگە و دیمەنی چیای کوردستان دەردەبڕن.