بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پرسە سیاسییەکان لەزانکۆی تیشک بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پرسە سیاسییەکان لەزانکۆی تیشک بەڕێوەچوو

پێنجشەمە 2021.11.25، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.ئیدریس هادى ساڵح، سەرۆکى ئەمینداریەتى زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک و ژمارەیەکى تر لە ڕاگر و مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان، زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک (شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پرسە سیاسییەکان)ى ئەنجامدا.
شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پرسە سیاسییەکان، چەندین مامۆستای زانکۆ بە توێژینەوەی ئەکادیمی جۆرا و جۆر بەشدار بوون بۆ باسکردن لەبارەى پرسە سیاسیە هەنوکەییەکانى ناوچەکە بەگشتیى.