پارێزگاری هەولێر، بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەکانی میحوەری گوێڕ کردەوە
ئێوارەی چوارشەممە 2022.4.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی میحوەری گوێڕی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد.
لەسەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵ و قارەمانیەتی پێشمەرگە و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی لەشەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی بەدەستیانهێناوە، سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکان كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانی.
پاشان لەئێوارەخوانێکدا، لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەنگەری بەرگری لەمیحوەری گوێڕ، بەربانگی ئەمڕۆی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی کردەوە.