بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر و کونسڵی ژاپۆن، کۆمپانیاى تویوتا کۆتایی بە خولێکی فێرکاری ئۆتۆمبێل هێنا

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر و کونسڵی ژاپۆن، کۆمپانیاى تویوتا کۆتایی بە خولێکی فێرکاری ئۆتۆمبێل هێنا

پێنجشەمە 2021.11.25، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئارا کاوە، کونسڵی گشتیی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر و نوێنەرى ڕێکخراوى IOM و کۆمپانیاى تویوتاى ژاپۆنى و ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت، کۆمپانیاى تویوتا لەهەولێر بەهەماهەنگى رێکخراوی IOM، لە ڕێورەسمێکدا کۆتایی بەخولی فێرکاری ئۆتۆمبێل هێنا.
لەرێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەرانى خولەکە و پیرۆزبایی لەدەرچووانى خولەکە، هیواى خواست فێربوون و ئەزموونی بەشداربووانى خولەکە ببێتە بەشێک لە خزمەت گەیاندن بە هەرێمى کوردستان و هاوڵاتییان و ڕایگەیاند: "ئەنجامدانى ئەو جۆرە خولانە و سازکردنى ئەو پڕۆگرامانە لەرێگەى ڕێکخرا و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان بەگرنگ دەزانین، دەخوازین هەمیشە ئەو هەماهەنگییە بەردەوامى هەبێت.
وتیشى: "وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پارێزگاى هەولێر بە سوود وەرگرتن لەیاسابەرکارەکان وئارامى کوردستان و ئەو هەماهەنگى و هاوکارییە لە نێوان کەرتى تایبەت و گشتیدا هەیە، دەرگاکانى هەولێرى پایتەخت بەڕووى هەموو ڕێکخراوەکان و کارگوزار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت کراوەتەوە بەتایبەتى کۆمپانیا ژاپۆنییەکان تاوەکو بتوانن لە هەولێرى پایتەخت سەرمایە گوزارى بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە چوارچێوەى یاساکان هەرچی ئاسانکارییەک هەیە پێشکەشیان دەکەین".
لەکۆتایشدا لە لایەن پارێزگارى هەولێر و کونسڵی گشتیی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر و نوێنەرى ڕێکخراوى IOM و کۆمپانیاى تویوتاى ژاپۆنى، بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانى خولەکە دابەشکرا.