قەڵاتی هەولێر: كردنه‌وه‌ی پیشانگای تایبەتی شێوەکاری دارا محەمەد عەلی
لە چوارچێوەى چالاكییه‌كانى 13 مین فیستیڤاڵى ئازادى و نەورۆز، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 18-3-2023 لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار‌و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار‌و فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری و عەقید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندو رۆشنبیران، لە سەر قەڵای هەولێر، بیستەمین پیشانگای تایبەتی شێوەکاری دارامحەمەد عەلی کردەوه، تابلۆكان سه‌رجه‌میان گوزارشتیان له واقیعی ره‌سه‌ن و داب و نه‌ریت و شێوازی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كرد ...
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لەسەرپەرشتیارانی پیشانگاکە، هیوای سەرکەوتن ئافراندن و بەردەوامی بۆ هونەرمەندی دارا محەمەد عەلی خواست …