پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا و کونسڵی تورکیا لەهەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا و کونسڵی تورکیا لەهەولێر کرد

هەینی 2021.11.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری وڵاتی تورکیا و هاکان کەراجای، سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر کرد.
لەدیدارێکدا، باس لە هاوکاری و هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا، پاشان گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی و ئابووری کرا و لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، جەختی لەوکردەوە دەرگای پارێزگای هەولێر بەڕووی سەرمایەگوزار و وەبەرهێنەرانی وڵاتان کرایەوە و لەوبارەیەشەوە لەچوارچێوەی یاسا ئامادەین هەموو ئاسانکاریەکیان پێشکەشبکەین.
لەکۆتایدا پەرلەمانتاران و سەرکونسڵی گشتیی وڵاتی تورکیا لەهەولێر، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیانکرا و تەئکیدیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە و ئامادەی خۆشیان نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر.