به‌ئاماده‌بوونى پارێزگاری هه‌ولێر، سێیەمین کۆنسێرتی موزیکی جاز سازکرا
هه‌ینى 2021.11.26، به‌ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و كونسڵى گشتیى ئه‌ڵمانیا و كونسڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌كارمه‌ندانی كۆنسڵخانه‌كان و میوانان، هه‌ردوو کونسڵخانەی فه‌ره‌نسا و ئه‌لمانیا له هه‌ولێر، سێیەمین كۆنسێرتى موزیکی جاز و گۆرانى بیانیان سازكرد.