لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لێژنەیەکى لێکۆڵینەوە و دەرخستنى هۆکارەکانى دروست بوونى لافاو و چارەسەرى یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا

لەسەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لێژنەیەکى لێکۆڵینەوە و دەرخستنى هۆکارەکانى دروست بوونى لافاو و چارەسەرى یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا

دواى نیوەڕۆى شەممە 2021.12.18، لەسەر ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لەهۆکارى دروست بوونى لافاو لەشارى هەولێر و دەستنیشانکردنى ڕێگاچارە بۆ بەرگرتن و دووبارە نەبوونەوەى لافاو لەشارى هەولێر ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا کە سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى ناوبراو ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى پێڕاگەیاندن کە لە لەزووترین کاتدا لێکۆڵینەوە لە هۆکارى دروست بوون و دووبارە بوونەوەى لافاو لەشارى هەولێر بکەن، بۆئەوەى بزانرێت كه‌مته‌رخه‌میی و کێشەكان له‌ كوێ هه‌بووه‌ و لەکوێش دەستکارى و ڕێگرى لە كه‌ندەکان کراوە کە بۆتە هۆکارى دروستبوونى ئەو لافاوە، هەروەها تەئیکدى لەسەر ئەوە کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت چاوپۆشی لە هیچ کەس و خاوەن پڕۆژه‌یەک بکرێت کە ده‌ستدرێژی كردبێتە سه‌ر رێڕه‌وی ئاو، یان به‌شێوه‌یه‌ك لە شێوەکان پرۆژه‌كانیان لەسەر ڕێڕەوى ئاو جێبه‌جێكردبێت و ئەمجۆرە ڕووداوە نەخوازراوانەى لێكەوتبێەوە، ڕاشیگەیاند دەبێت لێژنەى ناوبراو هەموو ئەوانەی ده‌ستنیشانکرا کاریان لەسەر بکات و بەپەلە ڕێگاچارەى یەکجارەکی بۆ بەرگرتن لە دووبارە نەبوونەوەى لافاو بدۆزێتەوە.