هەولێر ئامادەیی هەموو هاوکاریی و یارمەتیەکى بۆ سلێمانى دەربڕى
هەولێر ئامادەیی هەموو هاوکاریی و یارمەتیەکى بۆ سلێمانى دەربڕى
ئەمشەو پێنجشەممە 2022.11.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانى ڕووداوە نەخوازراوەکەى ئێوارەى ئەمڕۆ شارى سلێمانى دەربڕى کە بەهۆى تەقینەوەی غاز ڕوویداو ھیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ برینداران خواست، ئامادەیی ھەرچی پێویستى و هاوکاریی تیمەکانی تەندروستى و فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی هەولێریشى نیشاندا بۆ بەھاناوەچوونى زیانلێکەوتووان.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر