هەولێر … کتێبی برهان یارالی ناسێندرا
هەولێر …
کتێبی برهان یارالی ناسێندرا
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە،26.9.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،, د. زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی، محەمەد دڵشاد بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمانی و ژمارەیەک کەسایەتی دیاری تورکمانی، مەراسیمی ناساندنی کتێبی نووسەر برهان یارالی بەناونیشانی «أهلاً بأمهات أربيل أنجبن رجالاً» لە هەولێر بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی سوڵتان موزەفەرەدین ئەنجامدرا.
لە مەراسیمەکەدا، ژمارەیەک لە کەسایەتییە ڕۆشنبیری و ئەدەبییەکان ئامادەبوون و باس لە ناوەرۆکی کتێبەکە و بەرهەمەکانی نووسەر کرا.