سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بۆ پڕۆژەیەکی ئاو لە کۆیە، زیاتر لە ملیارێک دیناری تەرخان کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بۆ پڕۆژەیەکی ئاو لە کۆیە، زیاتر لە ملیارێک دیناری تەرخان کرد
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی (1 ملیار و 112 ملیۆن و 786 هەزار دینار) بە مەبەستی کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد - کۆیە) کە وێستگەکانی (بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان ) لە خۆ دەگرێت.