بەئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر كۆنفرانسی ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوییەوە بەڕێوەچوو
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2022.5.30 بەئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لە وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارێزگارى هەولێر و پارێزگارى دهۆک و پارێزگارى هەڵەبجە و كونسول و دیپلۆماتكارانی بیانی، شرۆڤەكار و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی و مامۆستایانی زانكۆ، لە هەولێر كۆنفرانسی ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوییەوە بەڕێوەچوو كە لەلایەن ڕێكخراوی سپاركی هۆڵەندییەوە بە هاوكاریی كونسولخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ڕێكخرابوو.