كونسولی گشتی شانشینی سعودیا له هه‌ولێر" دۆستایه‌تی نێوان سعودیاو هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه" چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و نییه‌ت پاكی بونیادنراوه.
كونسولی گشتی شانشینی سعودیا له هه‌ولێر" دۆستایه‌تی نێوان سعودیاو هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه" چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و نییه‌ت پاكی بونیادنراوه.
رۆژی چوارشه‌ممه 21_12_2022 پارێزگاری هه‌ولێرئومێد خۆشناو" سه‌ردانی كونسلگه‌ری شانشینی سعودیای له هه‌ولێر كرد‌و له لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌لعوسه‌یری كونسولی گشتی شانشینی سعودیا" پێشوازی گه‌رمی لێكرا .
له دیداره‌كه‌دا كونسولی گشتی شانشینی سعودیا خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر مێژوویی پرشنگداری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعودیا كرده‌وه و به جۆرێك له دۆستایه‌تی تایبه‌تمه‌ند وه‌سفیكرد" چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای راستگۆیی و نییه‌ت پاكی بونیادنراوه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" ستایشی هه‌لوێستی كونسلی گشتی شانشینی سعودیاو دیدگای مرۆڤدۆستانه‌ی ده‌وڵه‌تی سعودیای كرد‌و"كه هه‌میشه پێشه‌نگ بوونه له پێشكه‌شكردنی كار‌و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ وڵاتان و په‌ناگایه‌كی هه‌میشه‌یی بوونه بۆ هه‌ژارو لێقه‌وماوان" پارێزگاری هه‌ولێرسوپاسی ئه‌و كۆمه‌كی و هاوكاریانه‌شی كرد" كه له رێگه‌ی بالیۆزه‌وه له پرۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێ.
پارێزگاری هه‌ولێردووپاتیكرده‌وه" وه‌ك هه‌ولێری پایته‌خت به‌شێك ده‌بین له خستنه رووی هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ هه‌ر پرۆژه‌و كارێك كه له ئه‌جیندای كاركردنی كونسولی گشتی شانشینی سعودیا بێت.
هاوكات له میانی گفتوگۆی نێوانیاندا پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویستی له‌باره‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا خسته روو" كه ئه‌مرۆ بۆته قه‌یرانێك و له‌سه‌ر ئاستی باڵای جیهانیدا باس و خواسی له‌باره‌وه ده‌كری و داواشی كرد" كه شانشینی سعودیا شوێن په‌نجه‌ی یارمه‌تییه‌كانی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م رووه‌وه بنه‌خشێنێ.
له‌به‌رامبه‌ردا كونسولی گشتی شانشینی سعودیا رایگه‌یاند كه ئه‌م جۆره خه‌مخۆریه گوزارشت له دڵسۆزی جه‌نابی پارێزگار ده‌كات بۆ گه‌له‌كه‌ی" كه به دڵنیاییه‌وه هه‌مان نیگه‌رانی و په‌رۆشی له رێزدار ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌دیكراوه" به دڵنیاییه‌وه شانشینی سعودیا له‌م هه‌سته راستگۆیانه حاڵیه‌و هه‌موو نیگه‌رانیه‌كانیش به جیدی وه‌رده‌گرێ و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات ....