وەزارەتی بازرگانی عێراق لە کەمپەکان بە گوێرەی پسوولەی خۆراك سەبەتەی خۆراك دابەشی سەر ئاوارەکان دەکات
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە کەمپەکان بە گوێرەی پسوولەی خۆراك سەبەتەی خۆراك دابەشی سەر ئاوارەکان دەکات
ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 21-20-2022 وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدرالی عێراق سەردانی کەمپی ئاوارەکانی حەسەن شام و خازری کردو لە لایەن (هێمن قادر ) جێگری پارێزگاری هەولێر و (حوسێن کەلاری )بەرێوەبەری گشتی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ پێشوازی لێکرا…
جێگری پارێزگار وێرای پیرۆزبای کردن لە دەستبەکار بوونی وەك وەزیر لە حکومەتی نوێ عێراق، تاکیدی لە پێشکەشکردنی یارمەتی زیاتری ئاوارەی ناو کەمپەکان کردەوە …شایەنی باسە وەزیری بازرگانی عێراق برێك سەبەتەی خۆراكی لە رێگەی پسوولەی خۆراك بەسەر ئاوارەکانی ناو کەمپەکان دابەشکرد، کە ماوەی چەند سالێکە ئاوارەی ئەو کەمپانەن…
هاوکات داوا کرا کەوا یارمەتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و بەرێوبەرایەتی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆو بەشی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێرو رێکخراوی خێرخوازی بارزانی و ئیدارەی کەمپەکان دابەش بکرێ، تاوەکو خزمەتی زیاتری ئاوارەکانی ناو کەمپەکانی پێ بکرێ…
شایەنی باسە کۆمەکی و یارمەتییەکان لە کۆی 36 کەمپ تەنها 6 کەمپی گرتەوە، بریاریشە یارمەتییەکان بەردەوامیان هەبێت…