لە هەولێر.. هەڵمەتی کوتانی ماکوتەی هەمەجۆر بۆ منداڵان دەستی پێکرد
لە هەولێر..
هەڵمەتی کوتانی ماکوتەی هەمەجۆر بۆ منداڵان دەستی پێکرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.22، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و نوێنەری ڕێکخراوی یونسێف، هەڵمەتی کوتانی ماکوتەی هەمەجۆر بۆ منداڵان تاکو تەمەنی 5 ساڵی لە بنکەی تەندروستی نەورۆزی خێزانی دەستیپێکرد.