پاسى جامى کەنداو 25، گەیشتە هەولێرى پایتەخت
ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.22، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لە بەردەم پارێزگاى هەولێر، پێشوازیکرد لە پاسى جامی کەنداوی 25، کە ئەمڕۆ لە بەسرەوە گەیشتە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بە تێپەڕبوونی لە چەند پارێزگایەکەوە لە گەشتێکی بانگەشەییدا بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی کەنداوی 25.
جێگەى باسە، بڕیارە جامی کەنداو (کەنداوی 25)، بە بەشداریکردنی هەشت هەڵبژاردە لە ڕێکەوتی 6ی کانونی دووەمی 2023 لە شاری بەسڕە لە عێراق دەستپێبکات و لە ڕێکەوتی 19ی کانونی دووەم کۆتایی پێبێت، کە دووەمجارە لە مێژوودا، عێراق دەبێتە ڕێکخەری پاڵەوانێتییەکە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1979 هەمان پاڵەوانێتی لەشارى بەغدا سازکرا.