لە هەولێر .. ناوەندى ڕۆشنبیرى پزیشکان کرایەوە
لە هەولێر ..
ناوەندى ڕۆشنبیرى پزیشکان کرایەوە
نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.22، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامى ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى حزبى و حکومى و پزیشکانى شارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا ناوەندى ڕۆشنبیرى پزیشکان کرایەوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە وتارێکدا، وێڕاى پیرۆزبایی لە پزیشکان بۆ کردنەوەى ناوەندى ڕۆشنبیرى پزیشکان، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و ئومێدى خواست بۆ داهاتوو ببێت بە ناوەند و سەنتەرێکى بەهێزى چلاکى ڕۆشنبیرى و زانستى و ئەکادیمى و پەرەى زیاتر بەکارەکانى بدرێت.