لە ماوەی 75 رۆژ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز3 بەکۆتادێت
لە ماوەی 75 رۆژ قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز3 بەکۆتادێت
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز3، کە ئاوی پاک بۆ 40%ی دانیشتووانی هەولێر دابین دەکات و زیاتر لە 160 هەزار هاوبەشی ئاو لە خۆ دەگرێت، بۆیه شكانی بۆڕییه‌كه لەماوەی ڕابردوودا، ده‌بووه كێشه‌یه‌كی گەورە بۆ بەشێکی زۆری دانیشتووانی هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا بە تەرخانکردنی نزیکەی (21 ملیار دینار) بۆ گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز3 بە درێژیی 11 کیلۆمەتر، لە ئێستاشدا کارەکانی قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە دەستیپێکردووە كه درێژیه‌كه‌ی 2 هەزار 750 مه‌تره و ده‌كه‌وێته نزیك وێستگه‌ی مارعۆدا.
ئه‌و بۆڕیه‌ی پێشتر به‌كارهاتبوو له جۆری فایبه‌ر گلاس بوو، کە بەپێی پێوه‌ری رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێگه‌پێدراو بوو، به‌ڵام به‌رگه‌ی فشاری ئه‌و په‌مپانه‌ی ناو وێستگه‌كه‌ی نه‌ده‌گرت، بۆیه ئه‌و به‌شەی زۆرجار تووشی شكان ده‌بوو. ئه‌و بۆڕیه‌ی ئیستا دانراوه له جۆری كاربۆن ستیله و به‌رگه‌ی 37 باڕ ده‌گرێت و كوالێتییه‌كه‌ی زۆر باشه و تیرەکەی 1500 لیمەترە و ئەستوورییەکەشی 14 مللیمەترە، بۆڕییەکان بە 5 چین لەحیم پێکەوە دەبەسترێنەوە.
بە تەواوبوونی کارەکان کێشەی شکانی بۆڕی ئیفراز سێ لە هەولێر کۆتایی پێدەهێنرێت.
ماوه‌ی ته‌واوكردنی گۆڕینی بۆڕییه‌كەش 90 رۆژە، به‌ڵام بڕیار وایه به 75 رۆژ به‌ڵێنده‌ر ته‌واوی بكات و قۆناغی دووه‌میش، له داهاتوو كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.