بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، چلەی ماتەمینی هونەرمەند و فۆلکلۆرناس شوان ساز بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، چلەی ماتەمینی هونەرمەند و فۆلکلۆرناس شوان ساز بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، چلەی ماتەمینی هونەرمەند و فۆلکلۆرناس شوان ساز بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.26، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەندان و هونەردۆستان و هاوڕێ و هەڤاڵانى و کەس و کار و خانەوادەکەى، لە هۆڵی ڕۆشنبیری مەراسیمی چلەی ماتەمینی هونەرمەندی جوانەمەرگ و فۆلکلۆر ناسی شاری هەولێر (شوان ساز) بەڕێوەچوو.

لە وتاڕێکدا پارێزگارى هەولێر دووبارە پرسە و سەرەخۆشى لە هاوڕێ و هەڤاڵ و کەس و کار و خانەوادەکەى کرد و تیشکی خستەسەرئەوەی جوانەمەرگ هونەرمەند و فۆلکلۆرناسێکی بە توانا بوو، کە ئەگەر تەمەن ڕێگەی بدابا، بێشک ئەستێرەیەکى گەورەى شارەکەمان و وڵاتەکەماندا دەبوو.