سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

ئەمشەو سێشەممە 2022.12.27، بەڕێز
د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەرئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشاو، پارێزگاری هەولێر لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لێکرا.

لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، بڕیارە سەرۆککۆماری عێراق و شاندی یاوەری کە پێکهاتووە لە وەزیری ڕۆشنبیری، وەزیری پەروەردە، وەزیری ژینگە، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق و ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق، لە چوارچێوەی بەرنامەیەک سەردانی پارێزگاکان بکات و لەم نزیکانەش سەردانی پارێزگای نەینەوا دەکەن.

لەلایەن وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگەرمی بەخێرهاتنی سەرۆککۆمار و شاندی یاوەریکرا بۆ هەولێری پایتەخت و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەردانەکەیان خواست.