ئاگر کەوتنەوەی ئێوا ره ی ئەمڕۆ له یه کێک له پاڵاوگەکەی هەولێر

ئاگر کەوتنەوەی  ئێوا ره ی ئەمڕۆ  له یه کێک له پاڵاوگەکەی هەولێر

وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، سەردانی بریندارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی پاڵاوگەکەی هەولێریان کرد

دواى ئەوەى ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.12.27، بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لەیەکێک لە پاڵاوگەکانی شاری هەولێر کە بووە هۆی برینداربوونی 3 کارمەندی بەرگری شارستانی، ئەمشەو ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و عەمید یادگار ئەنور، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی هەولێر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، سەردانی بریندارانی ڕووداوەکەیانکرد.

لەسەردانەکەیاندا، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی بریندارەکانیان پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرایان بۆخواستن و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکیان نیشاندا بۆ چارەسەرکردنیان، هەروەها بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەشیان ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجامیبدەن.