پارێزگاری هه‌ولێر، لەسنوورى قەزایی خەبات سەردانى دایكی دووشەهیدى کرد
پارێزگاری هه‌ولێر، لەسنوورى قەزایی خەبات سەردانى دایكی دووشەهیدى کرد
له چوارچێوەى سەردانەکەى بۆ سنوورى قه‌زای خه‌بات، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2022.12.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به یاوه‌ری مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار، سەردانى ماڵى دایکى دوو شەهیدى ناوچەکەى کرد.
پارێزگارى هەولێر لە سەردانەکەیدا، کە هەریەک لە قائیمقامی قەزایی خەبات و جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و بەڕێوەبەرى شاره‌وانی خه‌بات و ژمارەیەک لە به‌رپرسانی حیزبی و حكومی ناوچەکە یاوەرى بوون، له دۆخی تەندورستی و ژیان و گوزه‌رانی خانەوادەکەی پرسی و باسی له قاره‌مانیه‌تی ڕۆڵه‌كانى كرد و ستایشی رۆحی نیشتیمان په‌روه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌یانی كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا، خانەوادەى شەهید خۆشحاڵبوون به سه‌ردانەکەى پارێزگار هەولێر و تاكیدی له سه‌ر بەرداوامیدا بە هه‌مان ڕێباز و بیر و بۆچوونی كوردایه‌تی و قه‌ناعه‌تی ڕۆڵه‌كانیان كرده‌وه.