پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی پارکی هەریرى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی پارکی هەریرى بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی پارکی هەریرى بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ شەممە 2022.12.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نزار مەلا غەفار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرانی لقی24 سفینی پارتی و کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزایی شەقڵاوە و جێگرى بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان، پڕۆژەی دروستکردنی پارکی هەریرى بەسەرکردەوە، کە دیاری رێزدار نیچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ دانیشتوانی هەریر، بەگوژمەى (1 ملیار و 446 ملیۆن و 203 هەزار دینار) دەست بە دروستکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە، تەئکیدى لە سەر چارەسەرکردنى سەرجەم ئەو پێداویستى و کەم کوڕیانەى کە هەن کردەوە، هەروەها گرنگى ئەو پارکەى بۆ دانیشتوانى هەریر بەگرنگ زانى و جەختى لە سەر بایەخدانى زیاتر بە زیادکردنى ڕێژەى سەوزایی لەناوچەکە کردەوە.

جێگەى باسە، پڕۆژەی دروستکردنی پارکی هەریر دیاری رێزدار نیچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بۆ دانیشتوانی هەریر، کە لەئێستادا گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی. ئەم پرۆژەیە بە دیزاینێکی مۆدیرن نەخشەی بۆ کێشراوە و لەلایەن ئەندازیارانی پارێزگا و ئەندازەیی پارکەکان سەرپەرشتی دەکرێت و بودجەی تەرخان کراو بۆ پرۆژەکە (1 ملیار و 446 ملیۆن و 203 هەزار دینار)ە؛ هاوکات ڕووبەری زەوی پارکەکە (29,656) م2 و بریاریشە لە ماوەیەکى نزیک کۆتایی بە پرۆژەکە بهێنرێت و پارکەکە بەڕووى هاوڵاتییان بکرێتەوە.