17 پارک لە پارێزگای هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

17 پارک لە پارێزگای هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

17 پارک لە پارێزگای هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، 17 پارک سێت وەرزشی منداڵان و گەوران نۆژەن کراونەتەوە، کە لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە لە داهاتوودا پارکی دیکەش نۆژەن بکرێنەوە.
رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر زیاتر لە 400 ملیۆن دینارمان بۆ تەرخان کراوە بۆ ئەوەی سێتی وەرزشی منداڵان و گەوران نۆژەن بکرێتەوە، کە بەو پارەیە 17 پارک نۆژەن کراونەتەوە و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییی نۆژەنکردنەوەداین.
رێبین ئەحمەد گوتیشی: ''نزیکەی 500 پارک و باخچەمان هەیە و بەشێکی زۆری پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە و بڕیارە لە داهاتوودا پارەی دیکەمان بۆ تەرخان بکرێت و ئەوانەی پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، ئەوانیش نۆژەن بکرێنەوە.''