کەشوههوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
به گوێرهی راگهیهندراوی بهشی پێشبینی له بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان، ئهمڕۆ چوارشهممه ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی پچڕ پچڕ و بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان، رێژەى دابارینەکە لەکاتەکانی شەودا زیاتردەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت .
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو .
خێرایى با لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 5 – 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنجشەممە 02 – 02 - 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.
لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکى سارد پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لەنزم بوونەوە دهچێت، وە بەفربارین لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سەنتەرى قەزاو ناحیەکانى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى شاری دهۆک و سلێمانى ئەگەرى بەفرێکى کەمى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 9 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 7 پلەى سیلیزى
دهۆک : 8 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى