نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

‏

به‌يانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/2/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مايك برايسۆن ريچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ ‏عێراق كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ برده‌وان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كى عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه‌، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى ‏عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌وڵێر ـ به‌غدا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ ‏كرد.‏

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا پێشوازى له‌ ‏كۆبوونه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و ‏پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى هه‌ردوولا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ ‏ده‌ربڕى. ‏

له‌لايه‌كى ديكه‌وه‌ پرسى ياساكانى نه‌وت و گاز و بودجه‌ى عێراق و بڕياره‌كانى ‏دادگاى باڵاى فيدراڵى و كاريگه‌ريى نه‌رێنييان له‌سه‌ر كه‌شى سياسيى وڵات خسته‌ ‏به‌ر باس. له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى به‌ريتانيا دووپاتى كردوه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌ولێر ‏و به‌غدا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ گفتوگۆ كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.