بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023.2.1، به‌ ئاماده‌بوونى ڕێزدار مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک دیکە لە وەزیران و پەرلەمانتاران و نوێنەرانى لایەنە سیاسیەکان و کونسڵ و نوێنەرانى وڵاتان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، ڕێوڕه‌سمى (19) هەمین ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوبات له‌ پاركى شەهید (سامى عه‌بدولڕه‌حمان) بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا هەریەک لە ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگرى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان و پارێزگاری هەولێر و وەزیر و پەرلەمانتاران و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیەکان و کونسڵ و نوێنەرانى وڵاتان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات دانا.

لە كارەساتی یەكی شوباتی ساڵی 2004دا لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا لەناو بارەگای لقی 2ى پارتیی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی‌ 3ى یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر (103) سەركردە و كادیری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی‌ سڤیل شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.