پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنیان سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانى کرد

پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵیادی دامەزراندنیان سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانى کرد


ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.2.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى جێگرى پارێزگار و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، بەبۆنەی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانى کرد.

پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامان و لایەنگرانیان، جەختى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندیەکان و ھەماھەنگی پارێزگاى هەولێر لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواستن.