به‌رپرسی یونسكۆ له‌ عێراق: گرنگی بە پەروەردە و پاراستنی شوێنەوار لە هەرێمی کوردستان دەدەین

به‌رپرسی یونسكۆ له‌ عێراق: گرنگی بە پەروەردە و پاراستنی شوێنەوار لە هەرێمی کوردستان دەدەین


سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەنديیەکانی دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ پاولۆ فونتانی بەرپرسى رێکخراوى یونسکۆ لە عێراق باسیان لە بەرنامە و کارى هاوبەشى نێوان هەردوولا کرد.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاولۆ فونتانی به‌رپرسی رێكخراوی یونسكۆ له‌عێراق كۆبوونه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەفین دزەیی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی رێکخراوى یونیسکۆ بۆ کار وچالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردە و پڕۆژەکانیان بۆ پاراستنی کەلەپوور كرد.
هەردوولا هیوایانخواست بە هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوەکانى دیکەى حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئاستى پڕۆژەکان فراوانتر بکەن.
بەرپرسى رێکخراوى یونسکۆ لە عێراق، باسی لە کار و بەرنامەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد و گوتى: "گرنگی بە پەروەردە و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان دەدەین".