هەولێر : بەرێوەچوونی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمایی
لە بیرەوەری ساڵیادی کارەساتی تیرۆرستی یەکی شوبات، ئێوارەی چوارشەممە ١-٢-٢٠٢٣ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە هۆڵی سینەمای فاملی مۆڵ بەشداری بەرێوەچوونی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دژ بە تیرۆر بوو…
فیستڤاڵەکە بە کردنەوەی پێشانگای شێوەکاری له لایەن پارێزگاری هەولێرەوە دەستی پێکرد، دواتر وتاری پارێزگاری هەولێر لە لایەن فەرهەنگ غەفوور بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر پێشکەشکرا، تێدا وێرای دەستخۆشی کردن لە رێکخەرانی فیستیڤاڵەکە، جەختی لەسەر بایەخ و رۆڵی فیلمی سینەمایی کردەوە، کە ئەمرۆ رەنگدانەوەو کاریگەری پۆزەتیڤی شوناسی گەلانە….
دواتر دەست بە نمایشی ئەو فیلمانە کرا کە ناوەرۆکی دژە تیرۆریان لە واقیعی کۆمەڵگەی عێراقی بە گشتی و کوردی بە تایبەتی بە خۆوە گرتبوو …