وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، لەگەل ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر کۆبوونەوە

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، لەگەل ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر کۆبوونەوە


ئەمڕۆ پێنج شەممە 2023.2.2، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر کرا و تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و لەوبارەیەشەوە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، هەموو پاڵپشتیەکى خۆیان بۆ ئەنجومەنى شارەوانى دووپاتکردەوە.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر باسیان لە گرنگى ڕۆلى ئەنجومەنى شارەوانى کرد و دە ستخۆشیان لە کارەکانیانکرد لە ڕاییکردنی مامەڵە و كاروباری هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، هیواشیان خواست وەک چۆن ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆری لە کێشەکان چارەسەرکراون، ئەمساڵیش بە هەمان شێوە چاوەڕوانى کاری پتر دەکەین لە ئەنجومەنى شارەوانى بۆ خزمەتکردنی هاولاتییان. هەروەها لەپێناو بووژانەوەی زیاتری شاری هەولێر و خزمەتكردنی هاووڵاتییان جەخت لە بەرەوپێشبردنی ئیش وكاری دامودەزگەكانی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كرایەوە و ئاماژە بەوەش درا، كە پێویستە سەرجەم دامودەزگە خزمەتگوزارییەكان بە باشترین شێوە و بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بن.
جێگەى باسە، ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر پێکهاتووە لە بەرپرسانی یەکەمی فەرمانگەکانی شاری هەولێر و لەسەر ڕاسپرادەی ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێکخراوە پیشەیی و جەماوەری و سەندیکا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نوێنەریان لەو ئەنجوومەنەدا هەیە و کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پارێزگاری کردن لە موڵکی گشتى و کارئاسانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانی هاووڵاتییان، دوای 18 ساڵ، لە شارى هەولێر وەک یەکەمین شاری هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی شارەوانییەکان دروستکرایەوە و لە 2020.10.8، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.