بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتى هەرێم، تەرمی د. خورشید دزەیی بە خاک سپێردرا

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی حکومەتى هەرێم، تەرمی د. خورشید دزەیی بە خاک سپێردرا

ئەمرۆ یەکشەممە 2023.2.5، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، نوێنەری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ى پارتى و د.مەجید، بەرپرسى مەڵبەندى3ى یەکێتى و ژماریەک لە ئەندامانى پەرلەمانى عێراقى و ئەندامانى سەندیکاى پزیشکان و دۆست و هەڤاڵانى و خانەوادە و کەس و کارەکەى، لە مەراسیمێکی شایستەدا تەرمی کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و دکتۆرى شۆڕشى ئەیلول د.خورشید دزەیی، لە زێدى خۆى لە گوندى نۆغەران بەخاک سپردرا.
جێگەى باسە، د. خورشید ئیبراهیم دزەیی، لە ساڵی 1932 لە دایکبووە، لە ساڵی 1953 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ساڵی 1974 بۆتە پێشمەرگە و لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول چارەسەری بۆ خەڵک و پێشمەرگە بریندارەکانى شۆڕش کردووە، ئێوارەی دوێنێ شەممە لە تەمەنی 91 ساڵیدا لە شارى هەولیر کۆچی دوایی کرد.