لە هەولێر .. چلەى ماتەمینى نووسەر و کە سایەتی نیشتیمانپەروەر و مامۆستای زانکۆ (د. ئازاد عوبێد) بەریوەچوو

لە هەولێر .. چلەى ماتەمینى نووسەر و کە سایەتی نیشتیمانپەروەر و مامۆستای زانکۆ (د. ئازاد عوبێد) بەریوەچوو

ئەمرۆ یەکشەممە 2023.2.5، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.سالار عوسمان، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ژمارەیەکى تر لە پسپۆران و مامۆستایانى زانکۆ و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و دۆست و هەڤاڵانى و خانەوادە و کەس و کارەکەى، مەراسیمى چلەى ماتەمینى كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و مێژوونووسی ناسراوی كورد و مامۆستای كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین (پڕۆفیسۆر د. ئازاد عوبێد ساڵح) لە هۆلى ڕۆشنبیرى شارى هەولێر بەڕێوەچوو.
(پڕۆفیسۆر د.ئازاد عوبێد ساڵح) کە سایەتیەکی نیشتیمانپەروەر و مامۆستایەکی ئەکادیمی و نووسەرێکی بە توانا و لێهاتوو بوو، شارەزاى بوارى ئەدەب و رۆژنامەگەریی کوردی بوو و چەندین کتێبێک و وەرگێڕانى لە بارەی مێژووی کورد و کوردستان نووسیووە و بە بەرهەمەکانی خزمەتێکی زۆری مێژوو و زمان و رۆژنامەوانیی کوردی کردووە و لە رێگەی بەرهەمە مێژوویی و رۆشنبیری و زانستییەکانییەوە گەنجینەیەکی گرنگ و دەوڵەمەندی لەدواى خۆیدا بەجێهێشتووە، کە مایەی شانازییە بۆ بزووتنەوەی رۆشنبیری و ئەدەبی و زمانەوانی کوردى.