تەرمى ئەیوب ڕادەستى کەس و کارەکەى کرایەوە

تەرمى ئەیوب ڕادەستى کەس و کارەکەى کرایەوە


ئەمرۆ یەکشەممە 2023.2.5، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، دواى دۆزینەوەى تەرمى ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەی گەڕەکى قەرەبووى کەسنەزان، کە ماوەى 13 ڕۆژ بوو بێ سەروشوێن بوو و ئەمڕۆ لەلایەن هاولاتییەک لەسنوورى ناحییەى کەسنەزان دۆزرایەوە و دواى ئەوەى ڕەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کرا، ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
لەوبارەیەشەوە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پرسە و سەرخۆشى لە باوکى ئەیوب و کەس و کار و خانەوادەکەى، دەستخۆشى لە تیمەکانى (بەرگرى شارستانى، ئاسایش، یەکەىK9ى وەزارەتى پێشمەرگە، تیمی فڕۆکەوانی، پۆلیسى ناوچەکە)کرد، کە لە ماوەى چەند رۆژى ڕابردوو ماندوو نەناسانە لە هەوڵى گەڕان و سۆراغکردن بەدواى دۆزینەوەى ئەو منداڵە بەردەوام بوون.
جێگەى باسە، ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەیە، کە ماوەى 13 ڕۆژە لە ماڵ چۆتە دەر ه وه تاکو ئەمڕۆ بێ سەروشوێن بوو، هەر لە یەکەم ڕۆژى ونبوونەکەشی پارێزگارى هەولێر لەگەڵ کەس و کار و بنەمالەکەی لەسەر هێل بووە و تەواوى تیمەکانیشى ڕاسپارد بەشە و ڕۆژ لە گەڕان بەدواى دۆزینەوەى بەردەوامبن، بەداخەوە ئەمڕۆ لە سنووری ناحییەی کەسنەزان لە لایەن هاوڵاتییەکەوە تەرمەکەى دۆزرایەوە.