سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى خورشید دزه‌یی ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/2/2023 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو د. خورشید دزه‌یی باوكی.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى باوكی به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی سوپاس و پێزانينی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.