سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە
16ی شوباتی 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لە لایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس، ئان ئیدالگۆ پێشوازیی لێ کرا.
سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا، کە کوردستان پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەڕەنسییەکاندا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدانی کارو پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ شاری هەولێر دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت، پێزانینی خەڵکی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی گەلی فەڕەنسا دووپات کردەوە و سوپاسی شارەوانیی پاریسیشی کرد بۆ ئەو هاوکارییانەی کە وەک دەستەخوشکێک پێشکەشی شاری هەولێری کردووە.