لە هەولێر.. پێشانگاى جوانى بۆ براندە ناوخۆیى و جیهانیەکان کرایەوە

لە هەولێر.. پێشانگاى جوانى بۆ براندە ناوخۆیى و جیهانیەکان کرایەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى 2023.2.17، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا لە لایەن کۆمپانیاى بازاڕ میدیا (پێشانگاى جوانى هەولێر) بۆ براندە ناوخۆیى و جیهانیەکان کە لە بوارى جوانیدا کاردەکەن کرایەوە.

دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بە سەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشیاران و بەشدارابووانى پێشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.

جێگاى باسە، 36 براندى جۆرا و جۆر کە لە بوارى جوانیدا کاردەکەن بەشدارى پێشانگاکەیان کردبوو و مەبەست لە کردنەوەى ئەم پێشانگایەش کە 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت ناساندن و پێشخستنى براندەکانى جوانیە بەتایبەتى ئەوانەى لەهەرێمى کوردستاندا کاردەکەن.